دەربارەى کۆمپانیا

کۆمپانیای چاوی گەرمیان دامەزراوە لە دوبەی لە ٢٣ دیسێمبەری ٢٠١٨
کۆمپانیاکە لە هەمان کاتدا دەمەزراوە لە کوردستان لە ١٨ ئۆگۆست ٢٠١٥ وە تۆمارکراوە لە ٢٠ ئۆگۆست ٢٠١٥.
چاوی گەرمیان تایبەتە بە بازرگانی گشتی و بیناسازی کاری سەرەکی ئێمە کرین و گواستنەوە و هێنانەوە و بردنە دەرەوەی سوتەمەنیە وە دروستکردنی چەنداها جۆری پرۆژە. توانای ئێمە بریتیە لە فرۆشتن و مارکێتینگ لە ناوخۆ و وڵاتانی دەرەوە .هەروەها کۆمپانیاکەمان کۆگای تایبەت بە سوتەمەنی هەیە بۆ هەموو جۆرەکان. وە کۆمپانیاکەمان لە رابردوودا چەندەها رێکەوتن و فرۆشتن و کڕینی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەکاندا هەبووە بە تایبەت غاز و نەفتا.
لە پێنج ساڵی رابردوودا کۆمپانیاکەمان بەڵێنامە و رێکەوتنی لە گەڵ چەندەها کۆمپانیای ناوخۆ و بیانیدا کردووە.

ئێمە چیدەکەین

کۆمپانیاکەمان توانایی تایبەتی خۆی هەیە لە گواستنەوەی سوتەمەنیەکان لە ناو عێراقدا.
وە توانایی ئەوەشمان هەیە کە سوتەمەنیەکان بگوازینەوە بۆ دەرەوەی وڵات بە بە کارهێنانی توانایی کارگێری.
وە توانایی بازرگانی غازمان هەیە بە هێنانەوەی لە دەرەوەی وڵات یاخود کرینیان لە ناوخۆ.
وە توانایی بازرگانی سوتەمەنیمان هەیە بە هێنانەوەی لە دەرەوەی وڵات یاخود کرینیان لە ناوخۆ.
وە لەهەمان کاتدا توانایی ناردنە دەرەوەی سوتەمەنی ناوخۆمان هەیە بۆ وڵاتانی دەرەوە.
ئەزموونی ئێمە لە تەلارسازی و بیناسازی رێگەی پێداوین کە چەندەها پرۆژە لە چەند شوێنێکی ئەستەم پێگەشتنپێی تەواو بکەین بە سەرکەوتووی لە رووی دیزاین و پێگەشتن و لۆجیستیەوە.کارەکانی ئێمە بریتین لە پلاندانانێکی تەواو دوای ئەوە کارکردن لەسەری و تەواوکردنی بە چەند قۆناغێک ئێمە خودی خۆمان سەرپەرشتی تەواوی پرۆژەکانمان دەکەین تاوەکو تەواوبوونی بۆ دڵنیابوون لە کوالێتی بەرز و کارامەیی پرۆژەکان

ئێمە کێین

چاوی گەرمیان یەکێکە لە کۆمپانیا هەرە پێشکەوتووەکان لە دوبەی و کوردستاندا لە بازرگانیکردنی گشتیدا وە هەرەوها لە کڕین و فرۆشتن و گواستنەوەی سوتەمەنیەکان . ئێمە ئەزموونێکی بەهێزمان هەیە لە بەدەستهێنانی رێکەوتنەکانمان وە هەروەها پلانی ئێمە ئەوەیە کە هەموو رێکەوتن و بەڵینامەکانمان بە باشترین و شیێوە و کوالێتی بەڕێبکەین کە بە خواستی هاوبەش و بەلێندەرانمان بێت . وە ئەمەش بووە بە هۆکار کە لەمرۆدا بگەین بەم ئاستە بەرزە لە کاتێکی زۆر کەمدا.

توانای دارایی و لۆجیستی ئێمە

چاوی گەرمیان توانای دارایی تەواوی هەیە بۆ دابینکردن و راپەراندنی کارەکان لە رووی گواستنەوە و گەیاندن کە بریتین لە بارهەڵگری تایبەت بەخۆی ، کۆگای غاز و سوتەمەنی ، ئامێری بارکردن و بەتاڵکردن ، وە توانای بەکرێدانی بارهەڵگرەکانی هەیە.
بۆ کرین و فرۆشتن و گواستنەوەی سوتەمەنیەکان لە بازارەکاندا . کۆمپانیاکەمان متمانەیەکی زۆر بەتوانا و بەهێزی دروستکردووە لە تەواوی مارکێت و بازاڕەکانی هەموو عێراق و وڵاتانی دەرەوەدا.