پڕۆژەکان

کەرکوک سیتی مۆڵ

لە ساڵی ٢٠١٥ سەرنجەکانمان چرکردۆتەوە تەنها بۆ دروستکردنی مۆڵەکەمان لە شاری کەرکوک ، ئامانجی ئێمە ئەوەیە کە مۆڵەکەمان بکەین بە یەکێک لە گەورەترین مۆڵەکان لە تەواوی عێراق ، ئەوە ئەوەشمان سەلماندووە بە کارکردن بە شێوەیەکی سەخت ، وە تەواوی رێگە ئەمنیەکانمان دابین کردووە بە شێوەیەکی رێک و کوالێتی بەرز بۆ هاوبەش و فرۆشیارەکانمان لە داهاتوودا ، بە یارمەتی باشترینەکان لە تیمی دروستکردن و رێکخستن لە تەواوی مۆڵەکە بە بەرزترین کوالێتی لە دەرەوە و ناوەوەی مۆڵەکەدا.

بنیاد نان & دیزاین

بنیاد نان & دیزاین

کارگەی غاز

ئێمە یەکێکین لە کۆمپانیا پێشەنگەکانی دروستکردن و هەواردەکردن و دابینکردنی غاز بۆ شویێنە پیشەسازی و تەندروستیەکان ، لەگەڵ راگرتنی زەختی غازەکە تاوەکو شوێنی داواکراو.
کۆمپانیاکەمان لە ئێستادا خاوەنی چەندین کارگەی غازە بە ستانداردی جیهانی و کوالێتی بەرز لە ناو هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ دابینکردنی غازی شل بۆ بەکارهێنانە جیاوازەکان بە شێوازێکی سەلامەت.

پاڵاوگە

پاڵاوگەی نەوت لە ئێستادا یەکێکە لە پرۆژە نوێیەکانمان کە کۆمپانیاکەمان کار لە دروستکردنی دەکات و لە داهاتوویەکی نزیکدا تەواو دەبێت وە هەروەها ئەکەوێتە کار دوای تەواو بوونی بۆ بەدەستخستنی ئەم جۆرە بەرهەمانە ( رۆنی ئۆتۆمۆبیل ، گازئۆیل ، قیر )

کۆگای غازی شل

کۆمپانیاکەمان تاکە بریکار ، دابینکاری هەموو جۆرە غازێکی شلە بە کەمترین تێچوو ، وە هەناردەی دەرەوەی وڵاتیش دەکات.
قەبارەی کۆگاکانمان توانایی خەزنکردنی لە ٥٠٠٠ هەزار تۆن تاوەکو ١٠٠٠٠٠ تۆن هەیە ، کە بەباشترین و شێوە و دیزاین و کوالێتی دروستکراوە کە توانایی پەستانێکی زۆری هەیە کە دەگاتە بەرزترین پلە ، لە هەمان کاتدا هەریەکێکیان بەستراوە بە ئامێرێ (پەستانپێو) بۆ دیاریکردنی بڕی شلە ، پەستان ، پلەی گەرمی

وێستگەی سوتەمەنی

سەما ئەلواحە خاوەنی چەندین وێستگەی سوتەمەنیە لە پارێزگای سلێمانی کە لە لایەن کۆمپانیا دیزاینی بۆ کراوە و دروستکراوە ساڵی ٢٠١٣.
وێستگەکان بەشێوەیەکی مۆدێرن و تەکنەلۆژیایی بەرز دروستکراون کە ڵەگەڵ خواستی کرایاران دەگونجێت وە لە هەمان کاتدا کارمەندەکانمان ئاستێکی بەرزیان هەیە لە راپەراندی کارەکانیان لە ناو وێستگەکەدا ، وە هەروەها راهێنانی تایبەت و ئاست بەرزیان پێکراوە بۆ خزمەتکردنی و مامەڵەکردن لەگەل هاوڵاتیان و کریارەکان